78 کوردستان

سبەینێ کەشوهەوا سارد دەبێ و پێنج پلە دادەبەزێ..

11:17 - 10/01/2025

زەمەن- هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت، مه‌ودای بینین له‌ نێوان 8 بۆ 10 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت.

 

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی دواینیوەڕۆ نمەباران لە هەندێك ناوچە دەبارێت پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاددەكات و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەڕین.
 پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان دەکرێت

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان، پلەکانی گەرما بە نزیكی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 10-01-2025

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن