2326 جیهان

دۆناڵد ترەمپ پەیامێکى لەبارەى ئەردۆغان و کورد بڵاوکردەوە

08:56 - 07/01/2025

زەمەن - جیهانى

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، ئەردۆغان هاوڕێمە و پێشتر لەسەر داواى من وازى لە کوردەکان هێناوە.

 

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاندووە، لەو کاتەوەی بە سەرۆک هەڵبژێردراومەتەوە بۆچوونی جیهان گۆڕاوە، دەشڵێت، دەبێت کێشەی نێوان روسیا و ئۆکراین چارەسەر بکەن، ئەگەر بایدن بیزانییایە چی دەکات، روسیا شەڕی هەڵنەدەگیرساند.

ترەمپ گوتووشیەتى، سەرۆک ئەردۆغان هاوڕێمە؛ رێزی دەگرم و رێزم لێدەگرێت". دەشڵێت، "کاتێک بە ئەردۆغانم گوت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان".

 

دەقی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ:

دۆناڵد ترەمپ: تورکیا دوو هەزار ساڵە بە ناو و شێوەی جیاواز بەدوای ئەو وڵاتە [سووریا]ـەوەیە. ئەو کەسانەی چوونە نێوەوە، لە تورکیاوە چوون. سەرۆک ئەردۆغان هاوڕێمە و کەیفم پێی دێت، پێم وایە کە ئەویش رێزم دەگرێت. ئەو، ئەو کەسەیە کە وازی لە هەندێک کەسی دیاریکراو هێنا دوای ئەوەی داوام لێی کرد وازیان لێبێنێت، ئێوەش دەزانن من باسی کێ دەکەم، کوردەکان. نازانم ئەوە تا کەی بەردەوام دەبێت، چونکە ئەوەی ئەوان [کورد و تورک] دووژمنی سرووشتی یەکدین، ئەوان رقیان لە یەکترییە، بەڵام ئەردۆغان تاوەکو ئێستا ئەوەی نەکردووە [هێرشی نەکردووەتە سەر کورد]، هەروەها لە رابردووش ئەوەی نەکرد. ئەو دەستیپێکرد، بەڵام پێم گوت، تکایە ئەوە مەکە و ئەویش نەیکرد. ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە لە سووریا روویدا، رووسیا بێهێز کرا، ئێران بێهێز کرا. هەروەها ئەویش [ئەردۆغان] کەسێکی زۆر زیرەکە و خەڵکی بە شێوە و ناوی جیاواز رەوانەی سووریا کرد. ئەوانیش چوونە ناوەوە و دەستیان بەسەردا گرت و شتەکە بەوشێوەیە بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن