607 کوردستان

نەوەی نوێ؛ سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی دیاریکرد

08:46 - 30/11/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ، 30ـی تشرینی دووەمی 2024، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەگەڵ پاڵێوراور سەرکەوتووەکانی جوڵانەوەکە بۆ پەرلەمانى کوردستان کۆبووەوە و سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی دیاریکرد.

جوڵانەوەى نەوەی نوێ، کوردەوان جەمالی وەک سەرۆکی فراکسیۆن و سیپان ئامێدی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و خۆشی فەرەیدوون، وەک بڕیاردەری فراکسیۆنەکە لە خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن