نوخشە ناسح داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات
10:48 - 30/11/2024
زەمەن – هەڵەبجە
نوخشە ناسح
قائیمقامی هەڵەبجە داوا لە حکومەت دەکات ئەو نادادپەروەرییە ڕابگرێت کە لەبارەی
دامەزراندنی ژمارەیەک کەس بەنایاسایی هاتۆتە ئاراوە.
نوخشە ناسح قائیمقامی
هەڵەبجە نیگەرانی خۆی لەبارەی دامەزراندنی ٢٨ کەس دەربری و دەڵێت: پێویستە حکومەتی
هەرێم ئەو نادادپەروەرییە بوەستێنێت.
دووپاتیشی
کردەوە کە بەڕێوبەرە گشتیەکان ڕاسپێردراون دەستبەکاربوون بۆ ئەو کەسانە نەکەن بە
نایاسایی دامەزراون.
ئەم نیگەرانیانە
داوی ئەوە دێن، دامەزراندنی ٢٨ كەس لە پارێزگای هەڵەبجە بە پشتیوانی حیزبی كە ژمارەیەكیان
بڕوانامەیان نییە، نیگەرانی چین و توێژەكانی لێكەوتوەتەوە.
هاوکات دەرچووانی
دانەمەزراو و بەرپرسانی ئیداری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنن، ئەو كەسانە لەدەرەوەی ئەنجومەنی
ڕاژە، هەوڵی دامەزراندنیان دراوە و بە پێوەر و ڕێكاری خاڵبەندی تێنەپەڕیون.