خوێندنى باڵا مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە ڕادەگەیەنێت
11:51 - 31/10/2024
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵا، مەرج و پێوەرەکان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا تەکنیکی و پیشەییە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: گشتاندن بۆ مەرج و پێوەرەکانی وەرگرتن و خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤_٢٠٢٥) ئاڕاستەی گشت زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی کاری پیویست.
هە لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، لە ئەمڕۆوە (٣١ی ١٠ی ٢٠٢٤) پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا تەکنیکی و پیشەییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات