کۆمیسیۆن دەرگای تانەدانی کردەوە
10:20 - 31/10/2024
زەمەن _ هەرێمی لوردستان
لە ئامڕۆوە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگای تانەدانی لە ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەپێی ئەو ماوەیەی کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردووە، لەمڕۆوە تا یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە ٣ی تشرینی دووەم، کۆمیسیۆن دەرگای تانەدانی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە.
هەروەها کۆمیسیۆن جگە لە نوسینگەکانی هەرێمی کوردستان، لە نوسینگەی نیشتیمانی بەغدادیش، تانەی لایەنەکان وەردەگرێت.
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بەمشێوەیەیە:
پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٩ کورسی
یەکێتی نیستیمانی کوردستان ٢٣ کورسی
نەوەی نوێ ١٥ کورسی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ٧ کورسی
ڕەوتی هەڵوێست ٤ کورسی
کۆمەڵی دادگەری ٣ کورسی
بەرەی گەل ٢ کورسی
بزوتنەوەی گۆڕان ١ کورسی
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١ کورسی