بەپەلە... تورکیا دوو کەشتیی جەنگی ڕەوانەی لوبنان دەکات
10:37 - 08/10/2024
زەمەن _ جیهانی
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە لوبنان بڵاوکردەوە و لە مەترسییەکانی شەڕ ڕزگاریان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا، هاووڵاتییانی لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە و لە مەترسییەکانی شەڕ ڕزگاریان دەکات.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە: "هاووڵاتییانی تورکیا لە لوبنان، لە مەترسیی هێرشی ئیسرائیلدان، هەربۆیە سبەینێ چوارشەممە لە دەریاوە بە ڕێگەیەکی پارێزراو هاووڵاتییە گیرخواردووەکانی لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە تورکیا.
هەروەها ئاماژەی داوە: "بە ئەگەری زۆرەوە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دوو کەشتی هێزی دەریایی تورکیا لە بەندەری مێرسینەوە بەرە بەندەری بەیرووت جووڵە بکەن کە توانای گواستنەوەی نزیکەی دوو هەزار کەسیان هەیە بۆ ئەوەی هەرچی زووە هاووڵاتییانی تورکیا لە لوبنان بگەڕێنەوە".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە ناوخۆی تورکیاش هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیی لە هاووڵاتییە گەڕاوەکان کراوە.