بەپەلە.. ئەو خاڵانەى شاندەکەى عێراق و هەرێم لەسەرى رێککەوتوون
07:00 - 09/09/2024
زەمەن - کوردستانى
ئێوارەى ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و شاندى بەغدا گەڕانەوە بۆ بەغدا.
لە کۆبوونەوەى نێوانیاندا هەردوولا لەبارەی ژمارەیەک پرس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن کە بەشێکیان ئەمانەن:
1. کۆمپانیاکان تەنها باج بە یەک حکوومەت بدەن، یان حکوومەتی عێراق یان هەرێمی کوردستان؛ واتا نابێت باجی دوولایەنە بمێنێت.
2. چارەکردنی کێشەکانی وەبەرهێنانی هەردوولا؛ بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.
3. کێشەی مووچە چارە دەکرێت و لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
4. پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ لادانی بازگەکانی گومرگی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.