مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق کەمکرایەوه
03:23 - 10/08/2024
زەمەن _ عێراقی
لەبەر ڕۆشنایی بڕیارێکى دادگاى فیدراڵى موچەى ئەم مانگەى ئەندامانى پەرلەمانى عێراق کەمکرایەوە و پەرلەمانتارانیش دژى بڕیارەکەن و پێیان وایە، نابێت پەرلەمانتار وەک پلە تایبەت مامەڵەى لەگەڵ بکرێت.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند:" په‌رله‌مانتاری عیراق مووچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه داواكرابوو كه پله باڵاكان له‌حكومه‌ت مووچه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆچوونێك هه‌یه كه په‌رله‌مانتار پله باڵا نییه ته‌نها بۆ چوار ساڵ له‌و پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێویست ناكات ئه‌و بڕیاره په‌رله‌مانتاران بگرێته‌وه".
پەرلەمانتارانی عیراق بە کەمکردنەوەوە مووچەی مانگی حەوتیان وەرگرتوو بۆ هەر پەرلەمانتارێکیش بڕوانامە و ساڵی خزمەت و هاوسەر‌گیری و منداڵ کراوەتە پێوەر.
لەناو پەرلەمانتاراندا بۆچونێک هەیە، کە ئاماژە بەوە دەکات، 'پێویست ناکات پەرلەمانتاران بە پلە باڵا هەژمار بکرێن، چونکە تەنها بۆ ماوەی چوار ساڵ لەو ئەرکەدا دەمێننەوە'، بۆ ئەم بۆچونەش لە ئێستادا لەهەوڵی کۆکردنەوەی ئیمزادان بۆ گەڕانەوەی مووچەکانیان بە تەواوەتی.
كاروان یاروه‌یس وتیشی: له‌رابردوودا په‌رله‌مانتاران مووچه‌یه‌كی جێگیریان هه‌بوو كه ٨ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیە به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان كه‌می كردوه"،
به‌پێی بڕیاره‌كه ساڵی خزمه‌ت و بڕوانامه‌و هاوسەر‌گیری و بوونی منداڵ كراوه‌ته پێوه‌ر بۆ مووچه.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستبوو كار‌و چالاكی و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران بكرێته پێوه‌ر نه‌ك بڕوانامه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره هه‌موو په‌رله‌مانتارێك ٤ ملیۆن دیناری جێگیری هه‌یه‌و پاشان ده‌رماڵه‌كانی دیكه وه‌رده‌گرێت، له‌م چوارشێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك یه‌ك نابێت و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه مووچه‌كانیان زیادیكردوه".
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌یه ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار دینار كه‌میكردوه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی دبلۆمیان هه‌یه زیاتر له ٢ ملیۆن دینار كه‌میكردوه، هاوكات مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه مووچه‌كه‌یان یه‌ك ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زار دینار كه‌میكردوه، به‌ڵام مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بڕوانامه‌ی ماسته‌ریان هه‌یه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه مووچه‌كانیان زیادیكردوه.
کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران لەسەر داوای پەرلەمانتارێک بووە کە لە دادگای فیدراڵی داوای کردبوو مووچەی پلە باڵاکان لە حکومەت کەمبکرێتەوە، لەچوارچێوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیشدا مووچەی پەرلەمانتاران کەمکرایەوە.
پێشتر كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بوو له‌ساڵی ٢٠١٤ دا، له‌خولی سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بڕیاردرا، به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانانی په‌رله‌مانتاران و مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام له‌خولی دوایدا ئه‌و بڕیاره لابراو مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك خۆی لێكرایه‌وه.