1021 کوردستان

لە ئاسایشەوە؛ نەکەن وریابن ئاممان

09:14 - 05/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر ڕونکردنەوەیەک سەبارەت بە چەند ژمارە مۆباێلێک لە تۆڕە کۆمەڵاتەتیەکان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئاگادارى خۆتان بن لەڕێگەى وەتس ئەپەوە پارەتان لێدەکێشرێتەوە.

ئاسایشى هەولێر دەڵێت، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە چەند ژمارە مۆبایلێکی وڵاتانی بیانی بەڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی (واتس ئاپ) بەناوی هەلی کار و قازانج کردن و کۆمپانیای بیانی کورتەنامە بۆ هاوڵاتیان دەنێرن، دوای ئەوەی کە لەگەڵیان دەکەویتە پەیوەندی داوای (ژمارەی نهێنی /کۆد)ێکت لێدەکات کە ڕەوانە کراوە بۆ ژمارەی (واتس ئاپە)کەت ، لەگەڵ پێدانی ئەو (ژمارەی نهێنی /کۆد) ە کە ،کە بۆت ڕەوانە کراوە ڕاستەو خۆ  دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەکانتدا دەگرن کەلەسەر ژمارە مۆبایلەکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دانراوە ،دواتر لە بەرامبەر گەڕانەوەی هەژمارەکەتدا داوای بڕێکی زۆر پارەدەکەن ،بۆیە داوا دەکەین بەهیچ شێوەیەک وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندیانە مەدەنەوە و هەر (ژمارەیەکی نهێنی /کۆد) ێک ،بۆ ژمارە مۆبایلەکەتان هات دەبیت بۆ کەس ڕەوان نەکرێت تاکو هەژمارەکانتان پارێزراوبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن