324 کوردستان

پلەى گەرما دادەبەزێت و کەشوهەوا فێنک دەبێت

06:38 - 01/08/2024

زەمەن - کوردستانى

 

هەڤاڵ سدیق شارەزاى کەشناسى رایگەیاند، بارستە هەوایەکی فێنک بۆماوەی 72 کاتژمێر روو لە عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزێنێت.

 

ئەو کەشناسە راشیگەیاند، لە سبەینێوە بەهۆی کاریگەری و هاتنی بارستە هەوایەکی فێنکی مامناوەند لە ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ زۆربەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەى سیلیزی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و هەولێر و دهۆک پلەکانی گەرما بۆ خوار ( ٤٠ ) پلەى سیلیزی دادەبەزێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن