918 کوردستان

کاتى ناردنى مووچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران راگەیەندرا

08:36 - 28/07/2024

زەمەن - کوردستانى

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى عێراق بە زەمەنى رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە لیستى مووچەدا نییە و ئەم هەفتەیە بەشێک لە مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم رەوانە دەکرێت.

 

سەرچاوەکە راشیگەیاند، دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق ئەم مانگە کەمێک بە خاوى بەڕیوەچووە و لەئێستادا سەرقاڵى دابەشکردنى مووچەى ئەو وەزارەتانەى عێراقن کە مووچەیان وەرنەگرتووە، لەهەمانکاتدا وردبینى بۆ لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکردووە، ئەگەر وردبینییەکە تەواو بکەن، لە دوو رۆژى داهاتوودا مووچەى وەزارەتى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى رەوانەى هەرێم دەکەن و لە هەفتەى داهاتووشەوە بەشەکەى دیکە رەوانە دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن