ته‌قه له ماڵی لێپرسراوی پێشوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كرا‌و ئۆتۆمبێلێكیش به‌جێماوه
09:44 - 27/07/2024
زه‌مه‌ن – كه‌ركوك
نزیك به به‌ره
به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قه له ماڵی به‌رپرسێكی یه‌كێتی له كه‌ركوك و لقی پارتی كرا.
لێپرسراوی
پێشووی مه‌ڵبه‌ندی 2ی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان محەمەد دووشیوانی، به
"زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند كه له سه‌عات 4ی بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەرەفەی
شاری کەرکوک، تەقە لە ماڵەکەی کراوە و چه‌ند فیشه‌كێك به روخساری ده‌ره‌وه‌ی ماله‌كه‌یه‌وه
نراوه.
وتیشی " بەڵام
هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوه‌و ته‌قه‌كه‌ره‌كان هه‌ڵاتوون، ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد دوای تەقەکردنەکەکە لە ماڵەکەی ئۆتۆمبێلێک بەجێماوە و خاوەنی نییە.
له‌لایه‌كی تره‌وه . محەمه‌د کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی
كوردستان به‌میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى وتوه، "كاتژمێر سێى بەرەبەیانی ئەمڕۆ
لەنزیك بارەگای لقەکەمان لەدوو شوێنی جیاوازەوە بەقەناس‌و دەستڕێژى گوله، تەقەمان
لێ‌کرا، به‌ڵام پاسەوانەکانمان وەڵامیاندانەوەو شەڕ ڕویدا".
به‌وته‌ى محه‌مه‌د
كه‌مال، "ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانانى بارەگاکە بوە کە یەکەمجار
تەقەیان لەوێ كردوه بۆ ئەوەی بتوانن له‌وێوه بێنە نێو لقەوەو دواتر کردەوەی تیرۆریستی
ئه‌نجامبده‌ن"