190 کوردستان

کورد لە زیندانى جوگرافیادا ستەمێکى گەورەى لێکراوە

01:10 - 20/07/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

تیم مارشاڵ، رۆژنامەنووس و نووسەرى بەریتانى لە کتێبێکدا بە ناوى زیندانیانى جوگرافیا باس لە کێشەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و نەتەوەى کورد دەکات، کە لە لایەن وڵاتانى زلهێزەوە بۆیان هاتووەتە پێشەوە و راشکاوانە لە روانگەى مێژوییەوە تیشکى خستووەتە سەر کێشەکانى ئێستا و دەڵێت، وڵاتانى ئەوروپا لە پێناو ئامانجە داگیرکارییەکانى خۆیاندا نەخشەى وڵاتانیان داڕشتوەتەوە و ستەمێکى گەورەیان لە هەندێک لە نەتەوەکانى ناوچەکە کردووە و خزم و کەسوکاریان لەیەکدى دابڕیوە، لەنێو ئەو نەتەوانەدا کورد ستەمێکی گەورەى لێکراوە.

مارشاڵ دەڵێت، دواى دابەشکردنى خاکی عوسمانى چەندین رێککەوتننامەى جیهانى هاتوونەتە پێشەوە و هەریەکەیان بە جۆرێک ستەمی لە کوردەکان کردووە، لەوانەش سایکس بیکۆی 1916 و داگیرکردنى عێراق لە لایەن بەریتانیاوە لە ساڵی 1917، بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە لەم کتێبەدا کورد بە چەند گەلێکى جیاوازى لە یەک ناوهێناوە و بەهیچ شێوەیەک نەگەڕاوەتەوە بۆ کوردستانى پێش دابەشکاری و تەنها چاوى لەسەر باشوورى کوردستانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن