319 کوردستان

بەرپرسێکی پارتی: یەکێتی خەریکی پیلانگێڕییە

11:36 - 20/07/2024

زەمەن - کەرکوک
محەمەد کەمال بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرکردایەتی پارتی داوای ناوی لە یەکێتی کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، پارتی چەند ناوێکی ئامادە کردووە و ناوەکان خەڵکی بێ لایەنیشی تێدابووە، بەڵام یەکێتی هیچ ناوێکی ئامادە نەکردووە.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای وتووە: یەکێتی لە بری ئامادەکردنی ناو، لەگەڵ قەیس خەز عەلی و زەید و عوبێد خەریکی پیلانگێڕی بوو.

هەروەها دەڵێت: 16 ی ئۆکتۆبەر هۆکاری کێشەکانە، بەرپرسانی یەکێتی ئەوکات تەلەفۆنیان بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان دەکردو دەیانگوت تا زاخۆ بڕۆن، سەدان سکاڵایان لەدادگای فیدراڵی لەسەر پارتی و حکومەتی هەرێم تۆمار کرد. لە موسڵ پیلانگێڕیان کردو سەرینەگرت" ئەو وتیشی، "بە بەرپرسێکی یەکێتیم وت، ئێوە لە نەوەودو نۆ لەسەد خیانەت لە ئێمە دەکەن، کەچی لەسەدەمین، پێمان وەرن لەگەڵمان بن، ئەمە ناکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، بۆ لە بابەتی کەرکوک، دوو کورسی پارتی زیاتر بێت لە شەش کورسی یەکێتی. کورد 50% ی کورسییەکانی کەرکوکی هێناوەو کەواتە کەرکوک شارێکی کوردستانییە، دەبێت پارێزگارێکی کورد دابنرێت."

 

وتیشی: ناکرێت یەکێتی خاوەنی 6 کورسییە، لە ئەنجامی کودەتاو پاڵپشتی ئیقلیمی بێ بەش بکرێت لە ئیدارەی کەرکوک، بۆیە کەرکوک بێ یەکێتی سەقامگیر نابێت. ناکرێت چوار پێنج کورسی کۆببنەوەو یەکێتی کە خاوەنی پێنج کورسییە وەلا نێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن