250 عیراق

هاوسەرەکەى ئەبوبەکر بەغدادى حوکمى لەسێدارەدانى بۆدەرچوو

10:46 - 10/07/2024

زەمەن - عێراقى

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق رایگەیاند، لە دادگاى تاوانەکانى کەرخ سزاى لەسێدارەدان بۆ هاوسەرەکەى ئەبوبەکر بەغدادى هاوسەرى ئەبوبەکر بەغدادى سەرکردەى داعش دەرکرا.

لە راگەیەندراوەکەى ئەنجومەنى بەڵاى دادوەرى عێراقدا هاتووە، دادگای تاوانەکانی کەرخ حوکمی لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی بە تۆمەتى کارکردن لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و راگرتنی ژنانی ئێزیدی لە ماڵەکەی خۆیدا دەرکرد.

ئەوەش هاتووە، هاوسەرەکەى بەغدادى ئەو ژنە ئێزیدیانەی لەلایەن چەکدارانى داعشەوە لە پارێزگاى نەینەوا رفێندراون، هەمووى لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن