عیراق

شانەی ئەمنی عێراق لەبارەی هێرشكردنە سەر كەمپی مەخمور رونكردنەوە دەدات

02:09 - 21/05/2023 62 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-عێراق

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق  لەبارەی جوڵاندنی هێزەكە بۆ كەمپی مەحمور رونكردنەوە دەدات و دەڵێت:  ئەو رێوشوێنانەى گیراونەتەبەر بۆ پاراستنى دانیشتووانی نێو کامپەکە بووە

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رەتی دەکاتەوە هێرشیان کردبێتە سەر پەنابەرانی نێو کامپى مەخموور و دەڵێت، ئەو رێوشوێنانەى گیراونەتەبەر بۆ پاراستنى دانیشتووانی نێو کامپەکە بووە و دەڵێت، "کەسانێک مامەڵەی نایاسایی دەکەن کە زیان بە سەقامگیری و ئاشتى وڵات و پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە دەگەیێنێت".

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق  لەروونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە هێرشیان کردبێتە سەر پەنابەرانى نێو کامپی مەخمور و ئەو زانیاریانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە بە ناڕاست ناو دەبات.

هەروەها جەخت دەكاتەوە: ئەو رێوشوێنانەى گیراونەتەبەر، بۆ پاراستنى پەنابەرەکان بووە لە مامەڵەی نایاسایی کەسانێک کە زیان بە سەقامگیری و ئاشتى وڵات و پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکەدەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە: ستراتیژى حکومەتى ئێستاى عێراق بە ئاڕاستەى فەراهەمکردنى پاراستنی سەرجەم پەنابەرە مەدەنییەکانە لە خاکى عێراق و رێگە نادات عێراق ببێتە شوێنێک بۆ ئەنجامدانى هێرش لێیەوە دژى وڵاتانى دراسێی.

شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق داوا لە کارگێڕى کامپى مەخموور دەکات هاوکاریى هێزە ئەمنیەکانی عێراق بکەن کە مەبەستیانە ئاسایشى کامپەکە بپارێزن و رێوشوێنى یاسایی تووند دژى هەر کەسێک دەگرنەبەر کە  پشێوى لە خاکى عێراق دەنێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن