"بەپەلە نان مەخۆ، چونکە ٥ مەترسی تەندروستی هەیە":
04:14 - 15/04/2023
349 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن _ تەندروستی
دکتۆر _ داهات حەوێزی
زۆر لە توێژینەوە زانستیەکان باسی مەترسیە تەندروستیەکانی
"بەپەلە نان خواردن"یان کردوە، توێژەرەوەکان جەخت لەسەر ئەوە ئەکەنەوە کە
پێویستە نان بەهێواشی بخورێ و پاروو جوان بجورێ و هەر نان خواردنێک بەلایەنی کەمیەوە ۲۰ دەقەی پێ بچێ.
مەترسیەکانی بەپەلە نان خواردن بریتین لە:
-نەخۆشی شەکرە:
بەپێی ڕاپۆرتێکی "مێدیکال دەیلی"ی بەریتانی
بەپەلە نان خواردن مەترسی تووشبون بە شەکرە زیاددەکات چونکە خواردن بەخێرایی هەستی
تێر نەبوون بە کەسەکە ئەبەخشێ و بەمەش کەسەکە خواردنی زیاتر ئەخوات و هاوسەنگی
ئاستی گلوکۆزی خوێن و ڕێژەی ئەنسولین تێک ئەچێ و دەبێتە هۆی شەکرە.
-نەخۆشیەکانی دڵ:
لە توێژینەوە زانستیەکانی زانکۆی هێرۆشیمای یابانی
ئەوە دەرکەوتووە کە بەپەلە خواردن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکان دڵ و جەڵتەی مێشک
زیاددەکات،هەروەها خواردن بەخێرایی مەترسی بەرزەفشاری خوێن و چەوری خوێن زیاددەکات.
-قەڵەوی:
خواردن بەخێرایی واتە خواردنی بڕێکی زۆر، چونکە
گەیشتنی پەیامی تێربوون بە مێشک ۲۰ دەقەی پێویستە بۆیە هەتا خێراتر نان بخۆی مەترسی قەڵەوی زیاتر ئەبێت.
-ترشەڵۆکی گەدە:
خواردن بەپەلە و قوتدانی پارووی نەجوراو دەبێتە
هۆی دڵەکزێ و ئازاری گەدە و هەرس نەکردن و قەبزی و سک باکردن.
-ژەهراوی بوونی
خواردن:
کاتێک بەپەلە نان ئەخۆیت بەتایبەتی لەفە و
خواردنی فاست فوود زۆر هەست بە تامی خواردنەکە ناکەیت واتە ئەگەر خواردنەکەش تێکچوبێت
زۆر هەستی پێناکەی و دوورنیە تووشی ژەهراوی بوونی خواردن بیت.
-لەکاتی بەربانگ
کردنەوە بە دەنکێک خورما یان قومێک ئاو، دوای تۆزێک قاپێک شۆربا یان سووپ بخۆ، دوای کەمێکی تر زەڵاتە
بخۆ ئنجا چێشت بخۆ، دوای نیو سەعات چا بخۆرەوە، دوای ۲ سەعات میوە بخۆ،
واتە پەلە مەکە و ووردە ووردە نان بخۆ و هەموو شتەکان بەسەریەکەوە مەخۆ!