261 کوردستان

لە هەولێر سێ کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

07:46 - 23/03/2023

زەمەن_هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، سێ کەسی لە ناحیەی دارەتوو کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا. س. ج) تەمەن 25 ساڵ بە رەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ و (ع. و. س) تەمەن 27 ساڵ بە رەچەڵەک کوردی دانیشتووی موسڵ و (ع. س. ع) تەمەن 26 ساڵ بە رەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرد”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە  30ی تایبەت بە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، راگیراون”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن