حكومەتى هەرێم: زیاتر لە ٣٨٣ هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە
01:08 - 19/03/2023
69 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_هەرێمى کوردستان
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، وەزارەتی
سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ١٦ـی ئاداری ئەمساڵ، بڕی ٧٦ ملیۆن
و ٦٠٢ هەزار و ٣٤٨ لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دابەشکردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتى هەرێم لە
راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی دوایین داتای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ٣٨٣
هەزار و ١١ خێزان لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان،
سوودمەندبوون و نەوتەکەش بەم شێوەیە دابەشکراوە:
لە پارێزگای هەولێر، ٣٤ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و
٦٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٧٣ هەزار و ٩٠٨ خێزان دابەشکراوە.
لە پارێزگای سلێمانی، ٢٤ ملیۆن و ٩٧ هەزار و
٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٢٠ هەزار و ٤٨٩ خێزان دابەشکراوە.
لە پارێزگای دهۆک، ١٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٨٠٠ لیتر،
نەوتی سپی بەسەر ٨٥ هەزار و ٤١٩ خێزان دابەشکراوە.
لە پارێزگای هەڵەبجە، ٦٣٩ هەزار و ١٤٨ لیتر، نەوتی
سپی بەسەر سێ هەزار و ١٩٥ خێزان دابەشکراوە.