کوردستان

هۆشدارى رودانى بومەلەرزەى بەهێز لە عێراق دەدرێت

09:47 - 19/03/2023 234 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_عێراق

زانا هۆڵەندییەکە لەبارەی روودانی بوومەلەرزەی وێرانکەر لە عێراق هۆشدارى دەدات.


فرانک هۆگربێتس زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵندی، کە پێشتر پێشبینى بۆ بومەلەرزە بەهێزەکەى تورکیا کردبوو، دەڵێت،  پێشبینی دەکرێت لە هەریەک لە وڵاتانی عێراق، ئێران و لیبیا بوومەلەرزەی وێرانكەر ڕووبدات بەبێ ئەوەى کاتەکەى ئاشکرا بکات.

ئەو زانا هۆڵەندییە، كە بۆ پێشبینییەكانی، وەك خۆی دەڵێ، پشت بە راستییە زانستییەكان دەبەستێ لەسەر جووڵەی ئەستێرەكان و كاریگەرییان لەسەر گۆی زەوی، بەڵام لەلایەن زانایانی دیکەوە رووبەڕووی رەخنەی تووند بووەتەوە بەوەی کە هیچ کات پێشبینی روودانی بوومەلەرزە ناکرێت.

رۆژی 6ی شوباتی رابردوو، بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.6پلەی رێختەر لە وڵاتی تووركیا و سووریا و باكوور و رۆژئاوای كوردستانی دا و زیاتر لە 50 هەزار كەسی كوشت و دەیان هەزار كەسیشی ئاوارە و بێماڵ و حاڵ كرد و بە هەزاران باڵەخانەیشی رووخان و چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی خاپوور كرد.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن