کوردستان

چاوەڕوان دەکرێت حاڵەتێکی "قورسی" باران بارین هەرێم بگرێتەوە

09:25 - 18/03/2023 207 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

له‌ سبه‌ینێوه‌ كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان باراناوی ده‌بێت و كه‌شناسێكیش ده‌ڵێت چاوەڕوان دەکرێت حاڵەتێکی قورسی باران بارین عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ماردین رەشید کەشناس، رایگه‌یاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە بەبەردەوامی سوڕی بەشی سارد وتەڕی خولگەی(mjo) لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان وەستاوەسالبیەتێکی بەرز نیشان ئەیات بەڕێژەی(٢.٥-) پلەی ساردی.

وتی "بۆیە ئەگەری زۆرە لەکۆتای مانگدا بەهۆی بەردەوامی ئەم سوڕەوە لەسەر ناوچەکە حاڵەتێکی زۆربەهێزی باران بارین ڕووبدات کە لەوانەیە لافاوێکی زۆر له ناوچەکاندا هەبێت".

ڕونیكردوه‌ته‌وه‌ پێشتر ئەم حاڵەتەی mjoی ڕووی داوە بەسالبیەتێکی کەمترلافاو دروست بووە لە ناوچەکاندا ئەمجارە ئاستی سالبێتیبەرزترە لەسەر ناوچەکان بۆیە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتێکی بەم شێوەیە هەیە لەکۆتای مانگدا.

وتیشی "بەهۆی کۆتای هاتنی دیاردەی لانێنا لەزەریای هێمندا گۆڕانی بەرچاو لە بەرگەهەوای ناوچەکە ڕووی داوە".

هاوكات ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی، له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتوو رایگه‌یاند: لە ئەنجامی کاریگەری ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێی دەریای ناوەراست بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان سبەی یەکشەمە ١٩-٣-٢٠٢٣ لەکاتەکانی بەیانیەوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ناجێگیربوونی کەش و ھەوای ناوچەکە بە زیادبوونی خێرای با لەنێوان ١٥ تا ٣٥کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە.

وتی "ناوبەناو ھەورە تریشقە و تاوە بارانی بەخوڕ لەناوچەی جیاجیادا ئەبێت لەگەڵ بارینی تەرزەش لەھەندێ کات و ناوچەدا بەتایبەتیش لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئاستی دابارینی باران و چالاکبوونی ھەورەبروسکە زیاتر ئەبێت و لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەری کەمدەبێتەوە ، پلەکانی گەرماش بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمدەبنەو".

وتیشی "بۆ دوو سبەی دووشەمە ٢٠-٣-٢٠٢٣ لە ھەندێ کاتەکانی دوای نیوەرۆ بەدواوە بۆ کاتی شەو تاوە باران و ھەورە بروسکە لەناوچەی جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە بەڵام بەڕاورد بە سبەی کاریگەری کەمتر ئەبێت ماوەی تاوە بارانەکان کورت خایان دەبێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن