جیهان

ڤلادمیر پوتن له‌لایه‌ن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا

10:05 - 17/03/2023 35 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن - جیهانی

ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمر پوتن سەرۆکی رووسیا دەرکرد و مۆسکۆش بڕیارەکە رەتدەکاتەوە.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، ڤلادیمر پوتن سەرۆکی روسیا بەرپرسیارە بەرامبەر بە تاوانی جەنگ و راگواستنی نایاسایی منداڵان بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکراین.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ  کۆمسیاری مافەکانی مناڵ لە نووسینگەی سەرۆکی رووسیا دەرکردوە.

لە بەرامبەردا ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ ئەندام نییە لە سیستمی رۆما کە دامەزرێنەری داداگای تاوانی نێودەوڵەتییە، لەبەرئەوە بە ھیچ شێوەیەک پابەندی دادگاکە نابن و بریارەکەشیان ھیچ بایەخێکی نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن