کوردستان

راوێژکارێکی سودانی: داهاتی نەوتی هەرێم لەژێر چاودێری بەغدا دەبێت

07:00 - 16/03/2023 309 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان


راوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت، بەپێی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی دیاریکراو و لەژێر چاودێری بەغدا دەبێت.


هیشام ریکابی  ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "لێکتێگەیشتن و وردبینی باڵا لەنێولاان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم دروستبوە و ئەنجامی ئەوەش لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی رەنگیداوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک چۆن لەدوای ساڵی 2012ەوە بۆ یەکەمجارە داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی دیاریکراو و لەژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵی دانرا، لەژێر ڕۆشنایی ئەوەشدا سەرجەم هەژمارەکانی دیکە داخران، ئەم لێکتێگەیشتنە نوێیەی نێوان هەردولاش هاوشێوە دەبێت".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن