جیهان

سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا هەناردەی نەوتی ئێران زیادی کردووە

05:34 - 16/03/2023 49 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_جیهانى
نۆڤین مەجید ساڵح


جەواد ئۆجی، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە.

بە وتەی وەزیرەکە، لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٢ـەوە تا ئێستا ٨٣ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی ئێران کراوە. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە تەواوی وردەکارییەکانی بابەتەکە نەکردوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوای دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمریک، هەناردەی نەوت دوو هێندە زیادی کردووە و هەروەها هەناردەی گازی سروشتیش بە ڕێژەی ٪١٥ زیادی کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕوسیا تودەی، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە هەناردەی نەوتی تاران کەمبووەتەوە، کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ دەرچوو و سەرلەنوێ سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، بە تایبەتی لەسەر کەرتی نەوت.

 هەروەها بانکی و گواستنەوەی ئێرانی کردە ئامانج، بە هیوای کەمکردنەوەی داهاتی تاران. دواتر هەناردەکردن لە کاتە جیاوازەکاندا بۆ کەمتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٨دا زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.


وا پێشبینی دەکرا ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە، بە تەواوی ئێران لاواز بکات و دەربازبوون لە سزاکان کارێکی مەحاڵ بێت. بەڵام وا دیارە ئێران، چەندین ڕێگەی دۆزییوەتەوە بۆ قوتاربوون لە سزاکان و فرۆشتنی نەوت و گازی سروشتی.


هەروەها، لە سەرەتای ئه م مانگه ئەمریکا سزای نوێی به سه ر ١١ کۆمپانیا و ٢٠ که شتی ئێرانیدا سەپاند، گوایە ئاسانکارییان بۆ هه نارده کردنی بەرهەمە نه وتی و پترۆکیمیاییه کانی ئێران کردووه.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن