ئەمڕۆ لە هەرێم 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان
09:36 - 13/03/2023
زەمەن_ئابورى
بانکی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە
ئەمڕۆوە دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.
بانکی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاگاداری
گەشتیاران دەکەینەوە ئەوانەی کە خوازیاری کڕینی دۆلارن بە 132 هەزار دینار لەئەمڕۆوە
دۆلارییان لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێدەفرۆشرێت.
لەبارەی
چۆنیەتی بەدەستکەوتنی دۆلار بەو نرخە، بانکی بازرگانی دەڵێت: بانکەکەمان بە خۆشحاڵییەوە
لە لقی هەولێر دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشێت لەرێگەی فۆڕمێکەوە بە ئۆنلاین دۆلار بکڕن.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە لە کاتژمێر 8:30 تا 2ی پاشنیوەڕۆ ئەم
فۆڕمە پڕبکەنەوە و لە دەرەوەی ئەم ڕێگایە ناتواندرێت ڕاستەوخۆ دۆلار بەکەس بفرۆشن.
بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ كڕینی دۆلار لە بانكی بازرگانیی هەرێم لقی پارێزگای هەولێر ئەمانەن:-
* پاسپۆرت
* ڤیزای گەشتكردن
* تكتی فرۆكە
*ئەو گەشتیارانەی خاوەنی رەگەزنامەی وڵاتانی دیكەی جگە لە عێراق و بە پاسپۆرتی عێراقی گەشتیانكردووە پێویستە هەردوو ئەو پاسپۆرتەیان پێبێت كە خاوەنین.
*گەشتیارانی عومرە كە تكتی فرۆكەیان نییە داواكارییەكانیان بەبێ بوونی تكتی فرۆكە قبوڵدەكرێت.