کوردستان

بڕیارێکی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەرکرا

04:08 - 02/03/2023 790 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەڵەبجە

هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لە شوێنی رێگەپێنەدراودا رابگیرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “وەك تێبینی دەکرێت رۆژانە بە بەردەوام ئۆتۆمبێلێکی زۆر بە نایاسایی لە سەنتەری شاری هەڵەبجە بە تایبەت شەقامەکانــی  دووڕێگا، شەقامی گشتی، شەقامی م. نەناسراو، عیـــــادەکان ، پاسەکان، سەنتەرو ئیمـام  پارك دەکرێن بە شێوازی نایاسایی یان بە دوو ئاڕاستە  کە ئەمەش گرفت و جەنجاڵیەکی زۆری دروستکردووە لە ناوشار و هاتووچۆی بە گشتی پەكخستووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ئەمڕۆوە رۆژانە لە لایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە سەرپێچی شۆفێرانی سەرپێچیکار تۆماردەکرێت و سزادەدرێن و لەهەمان کاتدا ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە بێ سەرەتان لە لایەن مەفرەزەکانەوە بە فلات باردەکرێن رێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر لەگەڵیاندا”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن