سوپای پاسداران: ئاماده‌ین مه‌شق به هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بكه‌ین
04:26 - 28/02/2023
"زەمەن"
وه‌زیری به‌رگری عێراق
دوو رۆژه له تارانه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران كۆبوه‌ته‌وه، یه‌كێك له
دیداره‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران بووه، سوپای پاسداران ئاماده‌یی
نیشانداوه مه‌شق به هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بكات.
دوێنێ شەممە، سابت عەباسی وەزیری
بەرگری عێراق، بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران کە سەردانەکەی دوو رۆژ
دەخایەنێت.
هه‌ر دوێنێ، له‌گه‌ڵ حوسێن
سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران كۆبوه‌ته‌وه، به‌پێی ئاژانسی ته‌سنیمی
ئێران، حوسێن سه‌لامی، له‌باره‌گای سوپای پاسداران، پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری عێراق
كردوه‌و وتویه‌تی "شانازی به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولاوه ده‌كه‌ین، هێزه
بیانیه‌كان به‌دوای پارچه پارچه كردنی عێراقه‌وه‌ن".
هه‌روه‌ها وتویه‌تی "سوپای
پاسداران ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری راوێژكاری، هه‌روه‌ها مه‌شقپێكردنی هێزه‌چه‌كداره‌كان
له نزمترین ئاسته‌وه بۆ به‌رزترین ئاست".
فه‌رمانده‌ی سوپای
پاسداران، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، عێراق و ئێران یه‌ك ڕاسته‌قینه‌ن و هیچ مه‌ودایه
له نێوانیاندا نیه و به‌رده‌وام لۆژیك ئیمان له‌و كه‌شوهه‌وایه‌دا ده‌یانهێڵێته‌وه.
فەرماندەی گشتیی سوپای
پاسداران، جەختی لەوە کردوەته‌وه کە ئەمریکییەکان لە هەر شوێنێک بن، دۆخی نائەمنی
دروست دەبێت و دەشڵێت: گەلی ستەملێکراو ئەوانەن کە باجی قورسی تەماحی ئەمریکییەکان
دەدەن، لۆژیکی ئێرانی ئیسلامیش له‌سه‌ر بنه‌مای دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دامەزراوە.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی
ته‌سنیم، وه‌زیری به‌رگری عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی
هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات، بۆ هاوكاریكردنی یه‌كدی گرنگه، چونكه پلانیان وایه
سوود له ئه‌زموونی ئێوه وه‌رگرن له‌هه‌موو بواره‌كان، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئه‌منی
و به‌رگری.
هه‌ر دوێنێ وەزیری بەرگریی عێراق، له‌گه‌ڵ
محەمەد رەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگریی ئێران، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان
بەغدا و تارانیان لە بواری سەربازییدا تاوتوێ کرد.