دیمه‌نی شۆكهێنه‌ر.. خه‌ڵك به‌پێی به‌ناو ڕوباری دیجله ده‌په‌ڕنه‌وه
05:49 - 26/02/2023
215 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
دابەزینێکی بێوێنە له‌م
ماوه‌یه‌دا لە ئاستی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە باشووری عێراق تۆمارکراوه، دیمەنە
شۆککەرەکان دەریانخست کە ڕووباری دیجلە بەر وشکەساڵییەکی بێ وێنە كه‌وتووه، تا ئەو
ڕادەیەی کە هاووڵاتیان بە پێ دەپەڕنەوە.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی
چالاكوانان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان بڵاویانکردونه‌ته‌وه، دەرکەوتووە کە هاوڵاتییان
لە ڕووباری دیجلە لە پارێزگای میسان، لە سەنتەری شاری عەمارە، بەپێ بەرەو کەنارەکەی
دیکە ده‌په‌ڕنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێک
وێنه له شاری ناسریه، بنی ڕووباری فورات ده‌ركه‌وتووه له كه‌نار و ژێر پرده‌كان،
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی سه‌رچاوه ئاوییەکان ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریدا
لەوەی کە یەدەگی ئاو لە وڵات‌دا "لە مەترسیدایە"، بەپێی ئەوەی کە ئاژانسی
فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە.هه‌روه‌ها ئاماژیی به‌وه‌دا که "عێراق
70%ی پشکی ئاوی له ده‌ستداوه، به‌هۆی سیاسه‌تی وڵاتانی دراوسێ.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه،
کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە هەندێک لە پارێزگاکانی باشوور بۆ كه‌می گه‌یشتنی ئاو بۆ
بەنداوی موسڵ لەسەر دیجلە و بەنداوی حەدیحە لەسەر فورات لە تورکیاوه ده‌گه‌ڕێتته‌وه،
ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی عەمبارکردنی ئاو له وڵاته‌كه‌دا. جگە لەوەش باسله‌وه‌كراوه شێوازە هەڵەکانی ئاودێری بووەتە هۆی
خراپتربوونی دۆخه‌كه.
لە بەرامبەردا خالد شمال،
وتەبێژی وەزارەتی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "ئەم
دۆخە کاتییە"، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەی ئاوی زیاتر لە بەنداوەکانی عێراق
لە موسڵ و دوکان و دەربەندیخان به‌رده‌داته‌وه، بەڵێنیدا ئەنجامی ئەرێنی "لە
ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا" ببینرێت.
لە ساڵی 2003 وە عێراق
بەدەست دابەزینی ئاستی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە دەناڵێنێت لە ئەنجامی
ئەو سیاسەتە ئاوییانەی کە تورکیا و ئێران بە کەمکردنەوەی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو و گۆڕینی
ڕێڕەوی لقەکان و دروستکردنی بەنداوی زەبەلاح گرتویانه‌ته‌به‌ر.
هەروەها كه‌می
بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی بیابانبوون قەیرانەکەی زیاتر
کرد. عێراق بووەتە یەکێک لەو پێنج وڵاتەی کە زۆرترین
زیانیان بەرکەوتووە بەرامبەر بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهاندا،
بەگوێرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.