چەوری جگەر
03:56 - 04/02/2023
574 جار خوێندراوەتەوە
.زەمەن _ تەندروستی
دکتۆر _ سەعید عوسمان
♦ جگەری هەمووکەسێک تۆزێک چەورە، کاتێک
بەیەکێک دەگوترێت جگەری چەوری هەیە، مەبەست ئەوەیە کە جگەری ئەو کەسە چەوری زیاترە
لە کەسانی دیکە.
♦زیاتر لە سەدا بیستی خەڵک ئەو حاڵەتەی
هەیە.
🔵 هۆکاری چەوری جگەر:
♦هۆکاری ڕاستەوخۆی نییە.
♦پەیوەندی هەیە بە خواردن و خواردنەوە لەلایەک
و جوڵە لەلایەکی دیکە.
♦لەو کەسانە زیاترە کە قەڵەون، لەگەڵ ئەوانەی
شەکرەیان هەیە و کۆلیسترۆڵیان بەرزە.
.♦خواردنەوە کحولیەکانیش یەکێکى دیکەیە لە هۆکارەکان.
🔵 نیشانە:
♦ چەوری جگەر نیشانەی نییە و بێدەنگە.
🔵 زیانەکانی چەوری جگەر چییە؟
♦لە بەشێکی کەمی ئەوانەی چەوری جگەریان
هەیە، تووشی هەوکردنی جگەر دەبن.
♦بە تێپەڕبوونی چەندەها ساڵ لەوانەیە
کار بکاتە سەر ئیشی جگەر، تەنانەت بە ئەگەرێکی کەمەوە تووشی زەردوویی دەبن لە
داهاتوودا.
♦ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.
♦ئەگەر یەکێک شەکرەی هەبێت، بوونی چەوری
جگەر کۆنتڕۆڵی شەکرەکە قورستر دەکات.
🔵 پشکنین:
♦ چەوری جگەر لە سۆنار دەردەکەوێت، نەک
لە تاقیگە.
🔵 چارەسەر:
♦ هاوسەنگی ڕاگرتن لە نێوان خواردن و
خواردنەوە لەلایەک و جوڵە لەلایەک.
♦ ئەو کەسەی شەکرەی هەبێت، دەبێت شەکرەکەی
کۆنتڕۆڵ بکات.
♦وا چاکە خواردنی بیبسی و کۆلا و شیرینی
کەمبکرێتەوە.
♦خۆ بە دوورگرتن لە ماددەی ئەلکحول.
♦خواردنەکان سووک بن، بگەڕێنەوە بۆ
خواردنەکانی سەردەمی پێشوو.
♦ دەرمان هەیە دەکرێت بەکاربێت، بەڵام بەشێوەیەکی
گشتی دەرمان کاریگەری سنوردارە بۆ چەوری جگەر.