کۆبونەوەکەی گۆڕان و پارتی دەستیپێکرد
11:15 - 02/02/2023
زەمەن -هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد.
شاندەكە بەسەرۆكایەتی مەحمود محمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و وەزیرەكانی پارتی پێكهاتبوون. شاندەكەی گۆڕانیش بەسەرۆكایەتی مستەفا سەید قادر و ژمارەیەك ئەندامانی جڤات و وەزیرەكانی گۆڕانەوە پێشوازیان لێكرا.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بۆ لای لایه‌نه‌كان ده‌ستپێكردووه و شه‌ممه 28ـی كانوونی دووه‌م 2023، لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆبوونەوە، سێشەممە له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبونه‌وه و دوێنێش شانده‌كه سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و پارتی سوسیالیست دیموکراتی کوردستانی كرد.
كۆبونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان له كاتێكدایه 23ی كانونی دووه‌م، شاندێكی باڵای یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له مه‌كۆی سه‌ره‌كی له سلێمانی.