دوای شكاندنی ڕیكۆرد..نرخی نه‌وت ڕێژه‌یه‌ك دابه‌زی
09:01 - 28/01/2023
59 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، گۆڕانکارى
بەسەرداهات و رێژەیەک دابه‌زی.
ئەمڕۆ شه‌ممه نرخی بەرمیلێک
نەوتی برێنت بە 86 دۆلار‌و 33 سەنتە، هه‌روه‌ها بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی
نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه دوێنێ
هەینى 27ی كانوونی دووه‌می 2023 نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گه‌یشته 87 دۆلار‌و 88
سەنت، ئەوەش بەرزترین نرخ بوو لەمساڵدا.
له 8ی ئازاری 2022، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه،
ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو
هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و
ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و
داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.