کوردستان

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى نێچیرڤان بارزانى و ئەردۆغان ئاشکراکرا

07:12 - 26/01/2023 300 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی ‏كوردستان، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، ‏سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبووه‌وه‌.‏


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، دۆخی ‏سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی ‏نوێی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی ‏چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و ده‌رفه‌ته‌كانی هاریكاریی عێراق و هه‌رێمی ‏كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ بواری وزه‌دا، تاوتوێ كران.‏

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ردوولا دووپاتیان له‌ خواستی دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی ‏كوردستان و توركیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش بواری بازرگانی و ‏ئابووری و سوودوه‌رگرتن له‌و‌ ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی ‏عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له‌ بواری وزه‌دا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ ‏ده‌كرێت ڕۆڵی كارای هه‌بێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی و پێویستییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ‏جیهان و به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌ورووپا له‌ بواری وزه‌ و گازی سروشتیدا دروست بووه‌.‏

ئاماژەى بەوەشکراوە، "گرنگیی پته‌وكردنی هاریكاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ‏توركیا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و ‏مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ عێراق و سووریا، دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن