له سیروان دوو برا كه‌وتنه ناو بیرێكه‌وه و خنكان
05:24 - 25/01/2023
"زەمەن"
وته‌بێژی
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: لە گوندی دوانزە
ئیمامی سەر بەناحیەی سیروان دووبرا كه‌وتونه‌ته ناو بیره‌وه‌و گیانیان له ده‌ستداوه.
مقدم بەرزان عوسمان، وته‌بێژی
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ
چوارشەممە، لە گوندی دوانزە ئیمامی سەر بەناحیەی سیروان دووبرا بەناوەکانی ئارش
ئاوات حەمەعه‌لی تەمەن 12 ساڵ محه‌مه‌د ئاوات حەمە عه‌لی تەمەن 8ساڵ کەوتونەتە
ناوبیرەوە پاش دەرهینانەوەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران و بەهۆکاری خنکانیان
لەئاوەکەدا لەوێ گیانیان لەدەستداوە.
وته‌بێژی
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت "دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان
لەبنکەی پولیسی سیروان بۆ ڕێکخراوە".