جێگری سەرۆکی هەرێم:
بۆ پرسی کورد لە تورکیا بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی تەنیا چارەسەرە
03:42 - 25/01/2023
"زەمەن"
مستهفا سهید
قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم، جەخت دەکاتەوە
کە پرۆسەی ئاشتی تەنها ئامرازە و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا لە ڕێگەی ئاشتی و
دیالۆگەوە دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا سەید قادر
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئۆفیسی خۆی لە هەولێر، پێشوازی لە مەمەد مەولود
یاکوت، کونسوڵی گشتی تورکیا و وەفدێکی یاوەریکرد.
لە دیدارێکدا، باس لە هەلومەرج و
بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، دواتر تیشک خرایە
سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و پەیوەندییەکانی لایەنە سیاسیەکانی نێو
هەرێم و پرسی هەڵبژاردن و پەیوەندی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا و سەقامگیری
ئەمنی ناوچەکە بەگشتی.
جێگری سەرۆکی هەرێم، سەبارەت بە
پرسی کورد لە تورکیا جەختی کردەوە کە هەر کێشەیەک هەبێت بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن
چارەسەر دەکرێت و بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی تەنها ئامرازە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە
تورکیا.