شەپۆلێکى چڕى باران و بەفر روو لە هەرێم دەکات
11:56 - 25/01/2023
زەمەن_هەرێمى کوردستان
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکى بەفر و باران روو لە هەرێمى کوردستان
دەکات و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، چاوڕوان دەكرێت
رۆژى شەممە رێکەوتى 28-1-2023 شەپۆلێکى باران بارین روو لەناوچەکەمان دەکات تاوەکو
رۆژى چوارشەممە بەردەوام بێت، سەرەتا کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان
دەبێت بە نمە باران و بەفر بارین.
بەپیى پێشبینى کەشناسى هەرێم، رۆژى یەکشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە بە
لاوازى لەسەر ناوچەکەمان، بەڵام لە رۆژى دووشەممە و سێشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە
بەهێز دەبێت، باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە
شاخاوییە بەرزەکان دهبێ.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە،
ئاستى دابارینیش مام ناوەند دەبێت وە رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە
دێت .