شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌غدا چه‌ند دیدارێكی گرنگی ئه‌نجامدا
08:28 - 24/01/2023
"زەمەن"
شاندێكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه
خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا كرد و پێشنیازی دروستکردنی
سکرتاریەتێکی هاوبەش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق كرا.
دوێنێ دووشه‌ممه ٢٣/١/٢٠٢٣، له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا، به‌سه‌رپه‌رشتیی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان
له په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق، بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك كۆبوونه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پێشێلكردنی سیاده‌ی
عێراق له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران و بۆردوومانكردنی خاكی هه‌رێمی
كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردن و پڕكردنه‌وه‌ی
ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له سنووره‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم
و حكوومه‌تی فیدڕاڵی دروست بووه کرا.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس لە
هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ کرا، ئه‌مه‌ش
له ڕێگه‌ی گرنگیدانی زیاتر به هێزه‌كانی پاراستنی سنوور به زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانیان
لەلایەک و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی و هاوكاریی لۆجیستیی زیاتر به‌و هێزانه لەلایەکی
ترەوە، ھەروەھا دابینكردنی پشكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له مه‌نزومه‌ی
به‌رگریی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری، به‌تایبه‌تی له‌و هاوكاری و یارمه‌تییانه‌ی
له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌كرێت.
کۆتا تەوەری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر
هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ خێراكردنی ڕێوشوێنه‌كانی به پارێزگابوونی
شاری هه‌ڵه‌بجه.
له کۆبوونەوەکەدا، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرى
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سوپاسی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانی
كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕێی كۆبوونه‌وه و دیداری له‌مجۆره‌دا.
دواتر خالد عوبه‌یدی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و
به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی لیژنه‌ی
ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و به گه‌رمی به‌خێرهاتنى كردن.
لای خۆیه‌وه شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی
ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاسی جێگری
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی
كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه، هه‌روه‌ها بانگهێشتی لیژنه‌ی ناوبراوی كرد بۆئه‌وه‌ی
له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی زیاتری
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لێژنه‌کە و ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هاوبه‌ش.
دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه،
له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه گفتوگۆیه‌كی ئه‌رێنیی باش ئه‌نجام
درا، هه‌ردوو لایه‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه‌سف
كرد و هیوایان خواست كه بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و
تاووتوێكردنی بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌مجۆره كۆبوونه‌وه و دیدارانه به‌رده‌وامییان
هه‌بێت.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لیژنه‌كه پێشنیازی
دروستکردنی سکرتاریەتێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا کرا.دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە جارێکی تر هەردوو لیژنەکە بەسەرۆکایەتیی
خالد عوبەیدی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و شاخەوان ڕەئوف
بەگ، سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بۆ دووەمجار کۆبوونەوە
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیارە و تێیدا بە تێروتەسەلی باس لە میكانیزمه‌كانی
دروستکردنی ئەو سکرتاریەتە کرا.
مەبەست لە دروستکردنی ئەو سکرتاریەتە بۆ پتەوکردنی
پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوکاریی زیاترە لەنێوان هەردوو لێژنەكه‌دا، سکرتاریەتە
دوو بنکەی ده‌بێت، یەکێک لە پەرلەمانی کوردستان و ئەویتریان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی
عێراق.
لە کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیار درا هەردوو
لیژنە بەجیا ئەو بابەتە لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی
نوێنەران باس بکەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی کۆتایی.