350 ئابوری

نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد، 150 هەزاری تێپەڕاند

10:22 - 07/12/2022

زەمەن_ئابوری

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد.


ئه‌مڕۆ چوارشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 150هه‌زار دینارو 100 دیناره‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 150 هه‌زار و 500 دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
 100 دۆلار به‌ 150 هەزارو 100 دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 181 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌156 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 150 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 200  دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن