نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین
09:07 - 04/12/2022
زەمەن_ئابورى
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەردەوامە لە
دابەزین و ئەمڕۆش رێژەیەکى دیکە هاتە خوارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە
85 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 80 دۆلار و 23 سەنتە.
له 8ی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار
به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و
گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.