ئەمشەو شەپۆلی بارانبارین روو لە لاوازی دەکات
06:43 - 26/11/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە ماوەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی
گرتووەتەوە ئەمشەو شەپۆلەکە روو لە لاوازی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی١١ی٢٠٢٢، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی
کوردستان بڵاویکردەوە: "بە گوێرەی دوایین پێشبینییەکان، کاریگەری ئەو شەپۆلە
بارانبارینەی کە ئێستا ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هەندێک کات
لێزمە بارانیشی لەگەڵ دا دەبێت و کاریگەرییەکانیشی وردە وردە ئەمشەو بەرەولاوازی
دەچێت".
ئاماژە بەوەش دراوە: "بەپێی پێشبینییەکان سنووری پارێزگای
هەولێر و سەنتەری پارێزگاکە زۆرترین بارانی تێدا دەبارێت لە چاو ناوچەکانی دیکە".
ئەوەش خراوەتە روو کە بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی
و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا ئاستی باران بارین
بەمشێوەیە بووە.
پارێزگای
هەولێر:
هەولێر
١٨.٨، پیرمام ٣٥.٨، شەمامک ٢٣.٣، خەبات ٩.٨، شەقڵاوە ٤٦.٥، حاجی ئۆمەران ٢٩.٤ و
سۆران ٣٢ ملم بووە.
پارێزگای
دهۆک:
دهۆک
١٢.٦، زاخۆ ٢٦.٥، ئاکرێ ٢١.٠، بامەڕنێ ٢٠.٤، کانی ماسی ١٦.٠ و مانگیش ١٤.٨ ملم
بووە.
پارێزگای
سلێمانی:
سلێمانی
٢١.٨، چەمچەماڵ ٥٤ ، دوکان ٤٩.٢ ، هەڵشۆ ٣٩ ، بازیان ٥٢ و دەربەند ٩.٢ دەبێت.
پارێزگای
کەرکووک:
کەرکووک
٤٠.٥، دوس ٣٢.٥ ، کەلار ٢٠.٨، خانەقین ٢٠.٩ و مەیدان ٩.٤ ملم بووە.
لە هەڵەبجەش ٦.٨ ملم باران باریوە.