زانيارى لەبارەى ئەو شەپۆلە بارانەى ئەمشەو هەرێم دەگرێتەوە
06:23 - 24/11/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان،
ئەمشەو بارانبارین لە هەندێک ناوچەی هەرێم دەستپێدەکات و سبەینێش شەپۆلەکە بەتەواوی
دەگاتە ناوچەکە.
ئاراس جەبار، شارەزای
کەشناسی ڕایگەیاند، "ئاسمان و کەشی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دیمەنی
ھاتنی ھەوری پێشەوەی نزمەپاڵەپەستۆکە بۆ سەر ناوچەکانمان کە لەھەورێکی کەم باران پێکھاتووە
و لەکاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە بەشێوەی نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەند کاریگەری
لەسەر ھەندێک ناوچە دەبێت ."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"لە ئێستادا ھەورە بروسکەی بەھێز و تەرزە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای سوریا و
باکوری رۆژھەڵاتی وڵاتی ئوردن دەستی پێکردوە و نزیک دەبنەوە لە رۆژئاواو باشوری رۆژئاوای
عێراق کە ئەمە کاریگەری سەرەکی شەپۆلەکەیە و سبەی دەگاتە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان."