عیراق

سه‌در له‌ باره‌ی مۆندیاله‌وه‌: عه‌ره‌ب و موسڵمانان بۆ جیهانیان سه‌لماند

10:02 - 20/11/2022 88 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، خۆشحاڵی خۆی به‌ ده‌ستپێكردنی مۆندیالی 2022 له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر نیشانده‌دات و ده‌ڵێت بۆ عه‌ره‌ب و موسڵمانان بۆ جیهانیان سه‌لماند كه‌ ده‌توانن ئیداره‌ی جامی جیهانی بده‌ن.

له‌ تویتێكدا موقته‌دا سه‌در، رایگه‌یاند: جامی جیهانی به‌ كۆپیه‌كی عه‌ره‌بیه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ و جارێكی دیكه‌ په‌یوه‌ندی نێوان قه‌ته‌ر و سعودیه‌ی برای گه‌ڕانده‌وه‌.

سه‌در، پێیوایه‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر بۆ جیهانی سه‌لماند كه‌ عه‌ره‌ب و موسڵمانان تاوانی ئیداره‌دانی جامی جیهانی و به‌ڕێوه‌بردنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتییان هه‌یه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن