بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:07 - 20/11/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 20-11-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
لەپێناو بەدەستهێنانی
پارەدا هەموو شتێک دەکەیت بەڵام دەبێت وریابیت و زیان بە کەسایەتیت نەگات، توڕەبوونت
کەمکەرەوە.
گا (4/20 بۆ
5/20)
هەوڵدەدەیت بچیتە
کارێکی نوێوە بۆ ئەمەش دەبێت دان بەخۆتدا بگریت و چاوەڕوانی کەیت، خۆشەویستەکەت دڵی
پێت خۆشە.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
پێویستە بە وریاییەوە
بەرگری لە خۆت بکەیت لەشوێنی کارەکەت و ڕێگە نەدەیت کەس هەڵتخەتڵەتێنێت، گرنگی بەخۆت
بە.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
ئەم ماوە
ئاگاداری خۆت بە چونکە دەتخەنە کێشەیەکەوە کە دەرچوون لێی ئەستەمە، هەوڵبدە له کۆمەڵێک
کەس دوورکەویتەوە.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
دەتەوێت گۆڕانکاری
نوێ لە ژیانتدا بکەیت و پەڕەی نوێ هەڵدەیتەوە، هاوسەرەکەت هەست بەتەنهایی دەکات
گرنگی پێبدە.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
هەست بەقەلەقی دەکەیت
و پێویستە بۆ ماوەیەک پشوو وەرگریت، متمانەت بە خۆشەویستەکەت هەبێت با لەدەستی نەدەیت.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
لەلایەن چەند
هاوڕێیەکتەوە هاوکاری مادی دەکرێیت و گرفتەکانتی پێ چارەسەر دەکەیت، سەردانی پزیشک
بکە چونکە نەخۆشیت.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
پێویستە ئاگاداری
خەرجییەکانت بی لە پڕۆژە نوێکەت، بە گفتوگۆکرن خۆشەویستەکەت بخەرە سەر ڕێگای ڕاست.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
بەهۆی ڕاستگۆیی
و پاکیتەوە، کەسانێک دەیانەوێت لێت نزیک ببنەوە بەڵام هەندێکیان باش نین پێویستە
متمانەیان پێ نەکەیت.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
خێزانەکەت تووشی
گرفتێکی گەورە دەبێت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شتەکان چارەسەر دەبن، دۆخی تەندروستیت
باشە.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
هەست بەبێتاقەتی
دەکەیت و نازانیت چۆن ژیانت بگۆڕیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت جیابوونەوەو بەدوای کەسی کەدا
دەگەڕێیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
هەواڵی سەیروسەمەرە
دەبیستیت لەلایەن کەسوکارتەوە، لە ئاست خۆشەیستەکەت بەرگری لەخۆت بکە، ڕۆشتن بەپێ
زۆر بکە.