شەپۆڵێکی سەرما و باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10:50 - 21/10/2026
زەمەن – هەواڵ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی
کەشوهەوا، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت و لە ئێوارە
و درەنگانی شەودا لە چەند ناوچەیەک هەورەبروسکە و باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی
گەرماش بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە،
21ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت، لە ئێوارەوە
ئەگەری هەورەبروسکە و باران بارینی کەم لە کات و شوێنی جیادا دەبێت. لە درەنگانی شەودا
رێژەی دابارین زیاد دەکات، بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، سلێمانی،
هەڵەبجە، لەگەڵ باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،
راپەرین و بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10
تا 20) کم/لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینینیش لەنێوان (8 تا 10) کم دەبێت.
کەشناسی هەرێمی
کوردستان پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو بێت، لە کاتەکانی بەیانیشدا
کاریگەریی باران بارین و هەورەتریشقە تا کاتەکانی نیوەڕۆ لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،
ناوچە شاخاوییەکان، بەشێک لە پارێزگای هەولێر، ئیدارەی راپەرین، بەشێک لە سنووری
پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان بەردەوامی دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان لەنێوان
پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی
ئەمڕۆ.