حاجی مه‌زهه‌ر كێیه كه خێزانه‌كه‌ی به كۆمه‌ڵ گیانیان له‌ده‌ستدا؟
09:30 - 18/11/2022
زه‌مه‌ن – سلێمانی
شه‌وی رابردوو
کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لەشاری سلێمانی ڕویدا کە تێیدا بنەماڵەی ( حاجی مەزهەر ) توشی
کارەساتی گەورەی مردنی به‌كۆمه‌ڵ بوون بەشێکیشیان بریندار بوون.
روداوه‌كه
كاتێك رویداوه حاجی مه‌زهه‌ر وه‌ك ماڵهگهورهی خانه‌واده‌كه میوانداری خوانی
ئێواره‌ی بۆ دوو كوڕ‌و دوو كچی خۆی كردووه كه هه‌ر چواریان هاوسه‌رگیریان كردووه‌و
ئه‌م جۆره میوانداریهش نه‌ریتێكه له ناو خێزانی كورددا باوه به‌تایبه‌ت كه
رۆژانی كۆتایی هه‌فته كۆده‌بنه‌وه.
-حاجی مه‌زهه‌ر
كێیه؟
-حاجی مه‌زهه‌ر ساڵی 1957 له دایكبووه.
-خۆی لهژیانداماوهو له نه‌خۆشخانه‌یه‌و هه‌ندێك ده‌مووچاوی سوتاوه.
-دانیشتووی شاری
سلێمانییه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی گوندی سیرێی ناوچه‌ی سیوه‌یلی سه‌ر به قه‌زای
چوارتای شارباژێڕه.
-حاجی مه‌زهه‌ر
خاڵی هاوسه‌ری هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری پێشوو ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و شێخ فهخرهدینن
له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری.