شەپۆلێکى بەفر و سەرما بەڕێوەیە
07:41 - 17/11/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەپێى پێشبینییە کەشناسییەکان، شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین بەرەو چەند ناوچەیەكی
هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەیە.
سادق عەتیە كەشناسی دیارى عێراقی رایگەیاند، لەمشەو بەدواوە شەپۆلێكی سەرما
روو لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات، تەنانەت لە ناوچەكانی
باشوور بە سنووری پارێزگای بەسراشەوە، ئەگەری باران بارین هەیە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك، بەغدا، دیالە، نەینەوا و رۆژهەڵاتی
ئەنباریش ئەگەری باران بارین زۆرە.
بەوتەى ئەو کەشناسە، دوور نییە لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستاندا بەفریش
ببارێت، چونكە ئەمشەو و رۆژانی داهاتوو، پلەی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.