ته‌ندروستی عێراق:
له‌به‌ر كۆرۆنا ناوه‌نده تهندرستیهكان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه
07:22 - 16/11/2022
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
عێراق، هاتنی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا راگه‌یاند و وتی: ناوه‌نده پزیشكییه‌كانیش
خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
ریاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری
ته‌ندروستیی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مرۆ
چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵات پێی ناوه‌ته ناو شه‌پۆلێكی نوێی په‌تای كۆرۆنا و
تیمه‌كانی ته‌ندروستی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، چاودێری دۆخی ته‌ندروستیی خوێندكاران
ده‌كه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند به‌هۆی بوونی چاره‌سه‌ری پێویست له نه‌خۆشخانه‌كان
و وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه، شه‌پۆلی ئێستا له شه‌پۆله‌كانی
پێشخۆی سووكتره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، په‌تاكه له‌سه‌ریان
توندتره و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی ناوه‌نده پزیشكییهكانییان خستووه‌ته
حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و هه‌موو پێداویستییه‌كیش ده‌سته‌به‌ره. داواشی له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات
ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له
كاتێكدایه لەشاری
سلێمانی په‌تایه‌ك بڵاوبوه‌ته‌وه كەنیشانەكانی هەمەجۆرن، بەڵام زۆربەی نەخۆشەكان
یەكێك لەم نیشانانەیان هەیە: لەرز وتا، لەش داهێزران، قوڕگ گیران، سەر ئێشە.