بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:02 - 27/10/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 27-10-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دەسکەوتی دارایی باشت دەبێت و بانگهێشت دەکرێیت بۆ بۆنەیەک، پڕۆژەیەکی کارکردن لەگەڵ چەند کەسێک ئەنجامدەدەیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
ماوەیەکە هەست بەقەلەقی دەکەیت و ناتوانیت بۆ هاوسەرگیری بڕیاری دروست بدەیت، دۆخی تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بیر لە زۆر شت دەکەیتەوەو ئامانجت زۆرە، ئاگاداری ماڵ و موڵکت بە، خەونێکی هاوبەشی خۆت و هاوسەرەکەت دێتەدی.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
دەوروبەرەکەت حەز بە باشی تۆ ناکەن و چاوەڕوانی هەڵەن، بە پەیوەندییەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بچۆرەوەو بگۆڕێ.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
سەردانی کەسێک دەکەیت و دوای ئەوە تووشی گرفتی تەندروستی دەبیت، گۆڕانکارییەکی کتوپڕ لە ژیانتدا ڕوودەدات.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
باری داراییت باش دەبێت، چەند بوارێک بۆت دەبێتە دەرفەت، بەهۆی شتێکەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێکدەچێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هیچ شتێک لە ژیانتدا دوامەخە، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت و دواتر دڵخۆش دەبیت، ڕۆشتن بەپێ زۆر بکە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی هەڵسوکەوتی هاوڕێیەکەت تووشی شۆک دەبیت و پێت ناخۆش دەبێت، ڕێز لە خۆشەویستەکەت بگرە و گرنگی پێبدە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
خۆت کۆدەکەیتەوەو کاروبارەکانت تەواو دەکەیت، کۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ هاوژینەکەت گەشێک ئەنجام دەدەن و دڵخۆش دەبن.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
متمانەت بەخۆت هەیە و توانایەکی باشت هەیە بۆ بەڕێوەچوونی کاروبارەکانت، سوود لە ڕێنمایی هاوڕێکانت وەرگرە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی خۆپەرستی و حەز بەخۆشی هاوڕێکانت ناکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت دەبیتەوە، وەرزش بکە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، خۆشەویستەکەت نیەتی باشە لە ئاستت، تووشی شکاوی ئەندامێکی جەستە دەبیت.