وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە لەبارەى تونێلى دەربەندیخان وەڵامى شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە
04:32 - 22/09/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
و نیشته‌جێكردن وه‌ڵامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی له‌باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی
ده‌ربه‌ندیخانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید به‌ڕاستییه‌تی
با به نوسراوی خۆی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تمان بكات و به‌ڵێن بدات ده‌رخسته‌ی
وه‌زاره‌تمان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه جێبه‌جێ بكات".
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره
و ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، تیایدا هاتوه،
"ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه به‌راستییه‌تی با به نوسراوی خۆی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی
وه‌زاره‌تمان بكات و به‌ڵێن بدات ده‌رخسته‌ی وه‌زاره‌تمان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه
جێبه‌جێ بكات، ئه‌وكات هاوكاری ده‌كه‌ین".
لە نوسراوەکەدا هاتووە، "وه‌زاره‌تمان له
ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تونێلی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا وه‌ڵاممان بداته‌وه".
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی
كوردستان نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردوه و داوای
كردوه، له به‌رواری 20ی ئه‌م مانگه، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی
نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، "ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان تونێلی ده‌ربه‌ندیخان
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك مانگدا،
داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندی بفه‌رمون به رێگه‌دان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی
تونێلی ده‌ربه‌ندیخان".