نرخى نەوت بەرزبووەوە
08:54 - 20/09/2022
زەمەن_ئابورى
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، گۆڕانکاری بەسەرداهات
و ئەمڕۆ جارێکی دیکە رووى لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 92
دۆلار 34 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به 85 دۆلار و 80 سه‌نت مامهڵهوهی پێوه‌ده‌كرێت.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ
130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و
گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.